نیشانەکانی لاوازی فیول پەمپ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-19:31:00 - کۆدی بابەت: 1539
نیشانەکانی لاوازی فیول پەمپ
زانیاری هەمەڕەنگی ئۆتۆمبێل

ماڵپەڕی زانیاری- لاوازی و لەکارکەوتنی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل، زۆرترین و باوترین گرفتی شۆفێرانە لە وەرزی هاویندا، لە نیشانەکانی ئەو حاڵەتە بریتین لە ...

ناوه‌ڕۆك

گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیولپه‌مپ

گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیول په‌مپی ئۆتۆمبیل ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ گرفتی زۆربه‌ی شۆفێرانه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا.
 
  • له‌ناكاو وه‌ستانی بزوێنه‌ر له‌كاركه‌وتن: كاتێ فیولپه‌مپی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت، ئه‌وا بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت یان كاتێ كارده‌كات، فیول په‌مپه‌كه‌ باش كاری خۆی ناكات كه‌گه‌یاندنی سوته‌مه‌نییه‌ بۆ مه‌كینه‌كه‌.
  • تێبینی له‌رزینی ئۆتۆمبیل له‌كاتی سلۆلیدا.
  • لاوازی گوڕی بزوێنه‌ر‌و لاوازی فیول په‌مپ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی بزوێنه‌ر‌و لاوازی گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی بۆ بزوێنه‌ر.
  • به‌گران كاركردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌.
  • بڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كاتی ڕۆشتنیدا.


سەرچاوەکان



1785 بینین